PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

تورکیا پێشوازی لە دەستنیشانکردنی وەزیرانی کابینەی نوێی عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، دوای دەنگدانی متمانە لە پەرلەمانی عێراق، پێشوازی لە دەستنیشانکردنی وەزیرانی کابینەی نوێ کرد.

تورکیا پێشوازی لە دەستنیشانکردنی وەزیرانی کابینەی نوێی عێراق دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، دوای دەنگدانی متمانە لە پەرلەمانی عێراق، پێشوازی لە دەستنیشانکردنی وەزیرانی کابینەی نوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، پێشوازی لەو دەستنیشانکردنانە دەکەن کە دوای دەنگدانی متمانە لە پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام دران.

وەزارەتەکە هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خواست و ڕایگەیاند، باوەڕیان وایە ئەم دەستنیشانکردنانە دەبێتە هۆی خێراکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، وزە، ئاو، ژێرخان و ئاسایش.

هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە دەستنیشانکردنی محەمەد سەمان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق وەک وەزیری دەوڵەت لە کابینەی نوێدا، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ سەقامگیری سیاسی، پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی تورکمانەکان.

تورکیا بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە جەختی لە ئیرادەی خۆی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار