
فێستیڤاڵی ڕێگای کولتووری تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٦دا گەیشتە ٣٤,٥ ملیۆن بەشداربوو
فێستیڤاڵەکە کە لەلایەن وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزارەوە ڕێکخرا، لە ٢٦ شاردا بە زیاتر لە ٥ هەزار و ٨٥٠ چالاکی، گەیشتە ٣٤ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار کەس.
وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزار، ژمارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵی ڕێگای کولتووری تورکیای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٦دا لە ٢٦ شاردا بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵەکە لە ٢٥ی نیسان لە شاری ڕحا (ئورفا) دەستی پێکرد و لە ١٥ی تشرینی دووەم لە ئادانا کۆتایی هات، لە ماوەی ٢٣٤ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا لە زیاتر لە ٣٩٠ شوێندا، زیاتر لە ٥ هەزار و ٨٥٠ چالاکی ئەنجام دران.
کۆی گشتی بەشداربووان بە ٣٤ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار کەس تۆمار کرا. وەزیر محەمەد نوری ئەرصۆی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە سۆشیاڵ میدیا ئاماژەی بەوە کرد کە فێستیڤاڵەکە لە بوارە جیاوازەکانی وەک کولتوور، هونەر، شانۆ، سینەما، ئۆپێرا، بالێ و چالاکییەکانی منداڵان لەگەڵ هاووڵاتییان کۆبووەتەوە، هەروەها بە بەشداری ١٤٧٠ خاڵی خواردن، ١٦٨ شێف و ٢١٤ کەسایەتی، چێشتخانە خۆماڵییەکان ناسێنراون.
ئەرصۆی ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٧دا فێستیڤاڵەکە بۆ ٣٢ شار فراوان دەکرێت و شارەکانی باڵکەسیر، دەنیزلی، هاتای، کۆجائێلی، موغڵا و تەکیرداغ دەچنە ڕیزی ئەو شارانەی کە تازە بەشداری دەکەن.
سەرچاوە: Bu Sabah Malatya