
سەرگەن یاڵچین بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لە دوای ڤینچێنزۆ مۆنتێلا لەگەڵ سەرگەن یاڵچین گەیشتە ڕێککەوتن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا (TFF) ڕایگەیاند کە لە دوای ڕۆشتنی ڤینچێنزۆ مۆنتێلا، لەگەڵ سەرگەن یاڵچین ڕێککەوتووە بۆ بوون بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی تۆپی پێی تورکیا. لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری TFF لە ٢٠ی تشرینی اولی ٢٠٢٦، بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت کە یاڵچین دەستبەکار دەبێت.
سەرگەن یاڵچینی تەمەن ٥٤ ساڵ، کاری ڕاهێنەرایەتی لە ئەسکیشەهیرسپۆر دەستپێکرد و دواتر لە تیمەکانی وەک قەیسەریسپۆر، ئەنتاڵیاسپۆر، عەنتابسپۆر، ئالانیاسپۆر، سیڤاسپۆر، یەنی ملاتیاسپۆر، کۆنیاسپۆر و بەشیکتاش کاری کردووە.
یاڵچین لە وەرزشی ٢٠٢٠‑٢٠٢١ بەشیکتاشی گەیاندە پاڵەوانێتی سوپەر لیگ. لە خولی دووەمی لەگەڵ یانە ڕەش و سپییەکەدا، لە وەرزی ٢٠٢٥‑٢٠٢٦ لە ٣٩ یاری فەرمیدا تێکڕای ١.٧٩ خاڵی بەدەستهێنا.
سەرچاوە: Kurdistan24