PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

UKMTO: تەنکەرێکی نەوت لە کەناراوەکانی عومان کرایە ئامانج
ڕێکخراوی UKMTO ڕایگەیاند، تەنکەرێکی نەوت لە نزیک شاری خەسەبی عومان بەهۆی بەرکەوتنی تەنێکی نەناسراو بە ژووری مەکینەکەی زیانی بەرکەوتووە.

UKMTO: تەنکەرێکی نەوت لە کەناراوەکانی عومان کرایە ئامانج

ڕێکخراوی UKMTO ڕایگەیاند، تەنکەرێکی نەوت لە نزیک شاری خەسەبی عومان بەهۆی بەرکەوتنی تەنێکی نەناسراو بە ژووری مەکینەکەی زیانی بەرکەوتووە.

ڕێکخراوی UKMTO ڕایگەیاند کە تەنکەرێکی نەوت لە کەناراوەکانی شاری خەسەبی عومان، لە مەودای ٦ میل لە باکووری ئەو شارە کراوەتە ئامانجی هێرشێک.

ئاماژە بەوە کراوە کە تەنکەرەکە لە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمزدا بووە و تەنێکی نەناسراو بەر ژووری مەکینەکەی کەوتووە. دوای هێرشەکە ڕاگەیەندرا کە باری تەندروستی ستافی کەشتییەکە باشە و سەلامەتن.

قەبارەی زیانەکانی کەشتییەکە و کاریگەرییە ژینگەیییە ئەگەرییەکان هێشتا ڕوون نین؛ بەرپرسان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکان. هۆشداری ئەمنی بۆ هاتووچۆی دەریایی لە ناوچەکە دراوە و داوا لە کەشتییەکانی دیکە کراوە کە زۆرترین ئاگاداری بن و هەر جووڵەیەکی گوماناوی دەستبەجێ ڕاپۆرت بکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار