PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزیری گواستنەوە ئەنوەر جەوهەر، لە ساڵی ٢٠٢٦ سیستەمی تەکسی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان کارا دەکات
وەزیری گواستنەوە ئەنوەر جەوهەر ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٦دا ئەپڵیکەیشنی تەکسی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کارا دەکەن.

وەزارەتی گواستنەوە مۆدێلێکی تەکسی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٦دا جێبەجێ دەکرێت. ئەم سیستەمە لە قۆناغی یەکەمدا لە هەولێر دەست بە خزمەتگوزاری دەکات و دواتر بۆ سەرجەم شارۆچکەکانی هەرێم فراوان دەبێت.

وەزیر ئەنوەر جەوهەر ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت کراوە و کارتی تایبەت بە تەکسی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دابین دەکرێت. کارتەکان لەو ڕێگایانەدا بەکاردێن کە دیاری کراون و خزمەتگوزارییەکە لە هەولێرەوە دەست پێدەکات و بۆ دهۆک، سلێمانی و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان فراوان دەبێت.

هەروەها وەزیر وتی، زیاتر لە ٧٠ هەزار تەکسی بە لۆگۆ و کارتی زانیاری تۆمار کراون و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی شۆفێران، بە سیستەمی جی پی ئێس (GPS) و کامێرای چاودێری تەیار دەکرێن.

لە کۆتاییدا جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم سیستەمە لەسەر باشترین ڕێگاکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی هەرێم دادەمەزرێت و لە ڕووی ژێرخانەوە گونجاوە.

سەرچاوە: GAV TV

هەواڵی پەیوەندیدار