
ڕێکخستنی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سوپاسی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات بۆ پەخشکردنی بە زمانی ئاماژە
کوردستان٢٤ بە زیاکردنی وەرگێڕانی زمانی ئاماژە بۆ دەنگوباسی سەرەکیی سەعات ٦ی ئێوارەی ڕۆژانەی، دەستڕاگەیشتنی یەکسانی بۆ زانیارییەکان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دابین کرد.
ڕێکخستنی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، دەستخۆشی لە کەناڵی کوردستان٢٤ کرد بۆ هەنگاوەکەی بە مەبەستی بەهێزکردنی دەستڕاگەیشتنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بۆ هەواڵ و زانیارییەکان.
ڕێکخستنەکە، لە پەیامێکی سوپاسگوزاریدا پێزانینی خۆی بۆ زیاکردنی وەرگێڕانی زمانی ئاماژە بۆ دەنگوباسی سەرەکیی سەعات ٦ی ئێوارەی ڕۆژانە لە وەرزی نوێی پەخشدا دەربڕی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، بەکارهێنانی زمانی ئاماژە لە بەرنامە و دەنگوباسەکانی تلویزیۆندا، یەکێکە لە ڕاپۆرت و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان لە بواری مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا و ئامانجی سەرەکی دابینکردنی دەستڕاگەیشتنی یەکسانی زانیارییە بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگە. لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، داوا لە کەناڵەکانی تلویزیۆن کرابوو کە زمانی ئاماژە بەکاربهێنن.
ڕێکخستنەکە سوپاسی کوردستان٢٤ی کرد کە هەنگاوی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییە ناوه، و هیوای خواست ئەم کارە ببێتە نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆ دەزگاکانی تری ڕاگەیاندن و یارمەتیدەر بێت بۆ دەستڕاگەیشتنی یەکسانی هەموو هاووڵاتییان بۆ هەواڵ و زانیاری.
سەرچاوە: Kurdistan24