
ئوموت مەرەش بە گوتنی «بۆچی من ئاگادارم نەکراومەتەوە» وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی تیپەکە دەکەن
ئەو یاریزانەی کە دوای پیرۆزبایی ئامەدسپۆر بۆ جەژنی کۆماری تورکیا باس لە دوورخستنەوەی لە تیپەکە دەکرا، لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی.
یانەی ئامەدسپۆر لە هەژماری ئینستاگرامەکەی پیرۆزبایی ٢٩ی تشرینی یەکەم جەژنی کۆماری کرد، دوای ئەو بڵاوکراوەیە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئوموت مەرەشی یاریزان لە پێکهاتەی تیپەکە دوورخراوەتەوە. ئەو دەنگۆیە لە هەژمارێکی ئێکس (توییتەر) بڵاوبووەوە و بووە ڕۆژەڤی سۆشیاڵ میدیا.
ئوموت مەرەش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا پۆستێکی کرد و ڕایگەیاند کە خۆیشی لەو بابەتە ئاگادار نییە. لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: «بۆچی من ئاگادارم نەکراومەتەوە» و بەم شێوەیە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.
لە کاتێکدا کاردانەوەکەی مەرەش لە سۆشیاڵ میدیادا سەرنجی ڕاکێشا، هێشتا هیچ زانیارییەکی زیاتر یان ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکراوەتەوە.
سەرچاوە: Amida Haber