
پەرتووکی یاداشتەکانی پڕۆفیسۆر د. نادر نادیرۆڤ وەرگێڕدرا بۆ کوردی
پەرتووکی یاداشتەکانی نادیرۆڤ کە باس لە ژیان و دەستکەوتە زانستییەکانی دەکات، لەلایەن وەشاندنی دۆز (DOZ)کراوە بە کوردی و لە پێشانگای پەرتووکی ئامەد ناسێنرا.
پەرتووکی یاداشتەکانی زانای بەناوبانگی کورد پڕۆفیسۆر د. نادر نادیرۆڤ کە باس لە ژیان، خەبات و دەستکەوتە ئەکادیمییەکانی دەکات، لەلایەن وەشاندنی دۆز لە ڕووسییەوە وەرگێڕدرا بۆ کوردی و بڵاوکرایەوە. پەرتووکەکە بە ناوی "Rêya Min a Dijwar Ber bi Zanyariyê ve" (ڕێگەی سەختی من بەرەو زانست) لە ۱۹۰ پەڕەدا گەیشتە دەست خوێنەران.
کارگیڕیی وەرگێڕانەکە لەلایەن تیمور خەلیل ئەنجامدراوە، و توێژەر-نووسەر ساڵح کەڤیربری کارەکانی ئیدیتۆری و ئامادەکردنی بۆ چاپ لەئەستۆ گرتووە. دەقە ڕەسەنە ڕووسییەکەی لە دوای کۆچی دوایی نادیرۆڤ لە ساڵی ۲۰۲۲ لە شاری ئالماتیی کازاخستان چاپ کرابوو.
لە نووسینی پشت بەرگی پەرتووکەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نادیرۆڤ یەکێک بووە لە گرنگترین پسپۆڕانی پترۆکیمیا لە سەدەی ۲۰دا و بە سەدان وتاری زانستی، زیاتر لە ۲۰۰ داهێنانی تۆمارکراو (پاتێنت) و توێژینەوەی دەستپێشخەرانەی لە بواری نەوتدا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە. هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم بەرهەمە تایبەتمەندییەکی مێژوویی هەیە چونکە یەکەم پەرتووکی ئەم ئەکادیمیستە گەورەیە کە بە زمانی دایک بڵاودەکەرێتەوە.
لە ڕێکەوتی ۲ی تشرینی یەکەمدا لە پێشانگای پەرتووکی ئامەد، لە کۆڕێکدا کە لەلایەن وەشاندنی دۆزەوە ڕێکدەخرێت، نارین نادیرۆڤای کچی نادیرۆڤ و ساڵح کەڤیربری ئیدیتۆری پەرتووکەکە وەک ئاخێوەر بەشدار دەبن.
سەرچاوە: Rûdaw