
داواکاری گشتیی باکڕکۆی ئەکتەری دیار ئافرا ساراچۆغڵوی دەستبەسەر کرد
ئافرا ساراچۆغڵو لە کاتی گەڕانەوەی لە فەرەنساوە لە فرۆکەخانە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی کە کەسایەتییە دیارەکانی گرتووەتەوە، دەستبەسەر کرا.
داواکاری گشتیی کۆماری لە باکڕکۆی لێکۆڵینەوەیەکی سەبارەت بە ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی دەستپێکرد کە کەسایەتییە دیارەکانی وەک ئەکتەر، گۆرانیبێژ، بازرگان، بەڕێوەبەرانی شوێنەکان و کەسایەتییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەکتەر ئافرا ساراچۆغڵو کە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، لە کاتی گەڕانەوەی لە فەرەنساوە لە فرۆکەخانەی ئیستانبوڵ دەستبەسەر کرا.
داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە دەستی بە بەڵگەی پێویست گەیشتووە کە گومانەکان پشتڕاست دەکەنەوە لەسەر ئەوەی تۆمەتباران ماددەی هۆشبەر و هۆشپێکەریان بەکارهێناوە، بەکارهێنانیان ئاسان کردووە یان شوێنیان بۆ دابین کردووە. دەستبەسەرکراوان دوای پشکنینی تەندروستی، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەنێردرێنە دامەزراوەی پزیشکی داد.
دوای تەواوبوونی ڕێکارە دادوەرییەکان، تۆمەتباران ڕەوانەی دادگا دەکرێن و بەپێی داواکاریی داواکاری گشتی بڕیاری ئازادکردن یان ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا دەدرێت. داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ ئاشکرای کرد کە لە ٨ی تشرینی اولی ٢٠٢٥ەوە هەڵمەتی هاوشێوەی ئەنجامداوە و وتەی لە چەندین کەسایەتیی دیار وەرگرتووە و نموونەی خوێن و قژی لێ وەرگرتوون، و بۆ هەندێکیشیان بڕیاری دەستگیرکردن دەرچووە.
سەرچاوە: Kurdistan24