سەرەکی

لە ورمێ سێ کەس بەهۆی کەمیی ئۆکسجین لە ناو بیرێکدا گیانیان لەدەستدا
لە کاتی چاککردنەوەی بیرێکی ئاودا لە ورمێ، سێ کەس بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستدا.
لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵات، سێ کەس کە بۆ چاککردنەوەی پارچەیەک چووبوونە ناو بیرێکی قووڵەوە، بەهۆی کەمیی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستدا.
فەرزین ڕەزازادە، سەرۆکی خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە لە گوندی قەرەحەسەنلووی سەر بە ناوەندی پارێزگا ڕوویداوە. کاتێک کەسی اول لە ناو بیرەکەدا کاری دەکرد، دوو گوندیی دیکەش بۆ ڕزگارکردنی چوونه ناو بیرەکەوە؛ بەڵام هەر سێکیان گیانیان لەدەستدا.
تەرمی گیانلەدەستداوان بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ورمێ کرا. ڕەزازادە ئاماژەی بەوەدا کە لە بیرە قووڵەکاندا گازی ژەهراوی هەیە و ئاستی ئۆکسجین زۆر دادەبەزێت، و هۆشداریی دا کە بەبێ ئامێری پێویست کەس نەچێتە ناو بیرەکانەوە.
سەرچاوە: Rûdaw