سەرەکی

ڕێگای ٩٦ ناوچەی نیشتەجێبوون لە وان دوای بەفر بارین کرایەوە
لە وان ٩٦ ڕێگای ناوچەی نیشتەجێبوون کە بەهۆی بەفر بارینی شەوانە داخرا بوون، بە هەوڵی تیمەکانی بەفر پاککردنەوە جارێکی دیکە بۆ هاتوچۆ کرانەوە.
بەفر بارینی شەوی ڕابردوو لە وان بووە هۆی داخستنی ڕێگای ٩٦ ناوچەی نیشتەجێبوون.
لە چوارچێوەی کارەکانی بەفر پاککردنەوە کە بە بەشداری ١٠٣٢ کارمەند و ٤٥٠ ئامێری قورس لە سەرانسەری شارەکەدا ئەنجام درا، لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە ڕێگای ٦٨ گەڕەک و ٢٨ گوندەوار جارێکی دیکە بۆ هاتوچۆ کرانەوە.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi