
لە ٣٠ پارێزگادا، لەوانەش وان، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و ٩٠ گومانلێکراو ڕەوانەی دادگا کران
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتی لە ٣٠ پارێزگادا دژی ڕێکخراوێکی تاوانکاری بە سەرۆکایەتی بێراتجان گۆکدەمیر ئەنجامدا.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، لەلایەن نووسینگەی تاوانە ڕێکخراوەکانی سەر بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە ٣٠ پارێزگادا دژی ڕێکخراوێکی تاوانکاری بە سەرۆکایەتی بێراتجان گۆکدەمیر ئەنجامدرا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە پارێزگای وان و شارەکانی شرناخ، قەیسەری، ئەنقەرە، ئایدن، بورسا، گازیانتهپ، ئیزمیر، هاتای، کۆجائێلی، مێرسین، ئەسکیشەهیر، کیلیس، مانیسا، ماردین، ڕحا، ئەدەنە، ئەنتالیا، بالیکەسیر، باتمان، چەولیگ، مەرەش، قیرشەهیر، موغڵا، موش، ئۆردو، سامسون، تەکیرداغ و ترابزۆنیشی گرتەوە، ٩٠ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لەو گومانلێکراوانەی دەستگیرکراون، ٣٤ کەسیان منداڵن و بەگشتی ٩٠ کەس دەستبەسەر کراون. ٧٦ گومانلێکراو بە داوای دەستگیرکردنەوە ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، کە ٥٦ کەسیان پێگەیشتوو و ٢٠ کەسیان منداڵن. هەروەها ١٤ گومانلێکراویش بە داوای کۆنترۆڵی دادوەری ڕەوانەی دادگای سزای ئاشتی کران؛ لەوانە ٤ کەسیان پێگەیشتوو و ١٠ کەسیان منداڵن. بۆ ٦ کەس لەو منداڵانە داوای ڕێوشوێنی "نەچوونە دەرەوە لە ماڵ" کراوە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ڕێکخراوەکە ئەو کەسانەی لە سۆشیاڵ میدیاوە بەکرێی گرتوون، لە گرووپێکی واتسئاپ بە ناوی "براکان" کۆی کردوونەتەوە و لەو ڕێگەیەوە پلانی کردەوەکانیان داڕشتووە. ڕاگەیەندرا کە بێراتجان گۆکدەمیر لە ڕووسیا نیشتەجێیە و بڕیاری سووری نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی دەرچووە؛ هەروەها دەرکەوتووە کە ڕێکخراوەکە هەم لەسەر ئاستی وڵات و هەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چالاکیی هەبووە.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi