
لە وان، خانەنشینان بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە پارکەکانیان کردووەتە شوێنی مانەوە
هەڵاوسانی بەرزی نرخەکان و مووچەی کەم، خانەنشینانی وان ناچار دەکات ڕۆژەکانیان لە پارک و باخچەکان بەسەر ببەن.
قەیرانی بژێوی ژیانی خانەنشینان ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە. هەڵاوسانی بەرزی نرخەکان، بەرزبوونەوەی کرێی خانووبەرە، گرانبوونی نرخی خۆراکی سەرەکی و پسوڵەکانی کارەبا، ئاو و غاز، وایکردووە مووچەی خانەنشینان بەشی پێداویستییەکانیان نەکات.
بەهۆی ئەم سەختییە ئابوورییانەوە، لە شاری وان زۆرێک لە خانەنشینان بەشێکی زۆری ڕۆژەکەیان لە پارک، باخچە و سەر کورسییەکان بەسەر دەبەن. هەندێک لە خانەنشینان بۆ کەمکردنەوەی خەرجیی گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان لە دەرەوە کات بەسەر دەبەن، هەندێکی دیکەشیان لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆدەبنەوە و هەوڵ دەدەن خەم و ئازارەکانیان لەبیر بکەن.
خانەنشینان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نایانەوێت لە ژیانی کۆمەڵایەتی دابڕێن و داوای ژیانێکی شایستە، مووچەی دادپەروەرانە و باشترکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکانیان دەکەن.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi