PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

کۆپەراتیڤی ژنانی هەڤپار یەکەم دروێنەی سێو و گۆیژی لە توشبای وان ئەنجام دا
کۆپەراتیڤەکە بە هاوکاریی شارەوانی پلان دادەنێت یەکەم بەروبوومی میوەکانی بکاتە سرکەی سروشتی.

کۆپەراتیڤی ژنانی هەڤپار یەکەم دروێنەی سێو و گۆیژی لە توشبای وان ئەنجام دا

کۆپەراتیڤەکە بە هاوکاریی شارەوانی پلان دادەنێت یەکەم بەروبوومی میوەکانی بکاتە سرکەی سروشتی.

کۆپەراتیڤی ژنانی هەڤپار کە لەلایەن حەوت ژنەوە لە ناوچەی توشبای وان دامەزراوە، بە هاوکاری شارەوانی توشبا، یەکەم دروێنەی سێو و گۆیژی لە باخی سێوی گەڕەکی ئەتمەجە ئەنجام دا.

ئەو زەوییەی دروێنەکەی تێدا کراوە، دەستکەوتی ڕەنجی چچارەک سەدەیەکی زەینەب ئۆنای بەرهەمهێنەرە. ئۆنای ساڵانێک لەمەوبەر بە چاندنی دارەکانی سێو، هەڵوژە و گۆیژ لە زەوییەکی ووشکدا دەستی بە بەرهەمهێنان کردبوو. ئاماژەی بەوەش کرد پێشتر سێوەکانی وشک دەکردەوە و دەیفڕۆشتن، بەڵام لە چوارچێوەی کۆپەراتیڤەکەدا دەست دەکەن بە بەرهەمهێنانی سرکەی سروشتی.

هاوسەرۆکی شارەوانی توشبا، خانم ئاککۆش لە چالاکییەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارە تەنیا کۆکردنەوەی میوە نیست، بەڵکو ئامانجیان بەشدارکردنی ژنانە لە بەرهەمهێنان و دیارخستنی ڕەنجی ژنانە. ڕاشیگەیاند کە پێشوازی ڕەسمیی کۆپەراتیڤەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکانی وەک وشککردنەوەی سەوزە و میوە و ڕۆنی سروشتیی گژوگیا ئەنجام دەدرێن.

ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی، سەراپ گوڤەنچ ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوچەکە و ڕەنجی ژنان، و لە ماوەیەکی کورتقاودا بەرهەمەکانی وەک سرکەی سروشتی، سەوزەی وشکراوە، ترشیات و هەنگوین دەخرێنە ڕوو بۆ فڕۆشتن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار