PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

٧٠ ئۆتۆمبێل کە بەهۆی بەفربارینی قورسەوە لە ڕێگەی وان-ئاگری گیریان خواردبوو ڕزگارکران
دوای بەفربارینی بەهێز لە ملەی تەندورەک، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەوبان ڕێگەکەیان کێشایەوە و نزیکەی ٧٠ ئۆتۆمبێلیان ڕزگار کرد.

ملەی تەندورەک لە ڕێگەی نێوان ناوچەی چاڵدێرانی وان و ناوچەی بازیدی ئاگری، بەهۆی بەفربارینی قورس و زریانەوە بۆ ماوەیەکی کورت بەڕووی هاتووچۆدا داخرا. بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێر و ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەکە گیریان خواردبوو.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەوبان دەستبەجێ کەتنە کار و بە پاککردنەوەی بەفر و خوێڕشتن ڕێگەکەیان دووبارە بەڕووی هاتووچۆدا کردەوە. ئەو هاووڵاتییانەی لە ناو نزیکەی ٧٠ ئۆتۆمبێلی گیرخواردوودا بوون، دوای هەوڵی تیمەکان بە شێوەیەکی ئارام درێژەیان بە ڕێگەکەیان دا.

بەرپرسان هۆشدارییان داوەتە ئەو شۆفێرانەی لە ناوچەکەوە گەشت دەکەن کە ئاگاداری گۆڕانی ناگهانیی کەشوهەوا و بەفربارین بن و بەبێ ئامێری زستانە نەکەونە ڕێ.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار