
تەرمی ٩ ئێرانی کە لە پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێکدا لە وان گیانیان لەدەستدابوو ڕەوانەی وڵاتەکەیان کرانەوە
تەرمی ٩ هاووڵاتیی ئێرانی کە لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێک لە وان گیانیان لەدەستدابوو، دوای تەواوبوونی ڕێکارە فەرمییەکان ڕەوانەی ئێران کرانەوە.
لە کیلۆمەتری ٤٩ی ڕێگەی سەرەکیی وان-ڕەقاقە (ئۆزالپ)، لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینان بە تابلۆی ئێران و بارهەڵگرێکدا، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا. لەنێو قوربانییانی ڕووداوەکەدا ٥ ژن و ٤ پیاو هەن.
دوای تەواوبوونی دیاریکردنی ناسنامە و ڕێکارە فەرمییەکان، تەرمی زەینەب حوسێن نەژاد، ئەفسانە موختارزادە، نیدا مدری، هادی حوسێن زادە، موقڕالی موختارزادە، عەلی حەیدەرنەژاد، بەهزاد فەرهەنگمەهر (شۆفێر)، لەیلا وەلیخانلو و خەدیجە بوداغی، لە ساردخانەی ناوەندی پزیشکیی دورسون ئۆداباش لە زانکۆی وان یووزونجو یڵ وەرگیرانەوە. جێگری کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە وان، سەید حەسەن یەحیایی و کۆنسوڵی وان، سەعید خاجەوی لە پرۆسەکەدا ئامادە بوون.
لە نێوان ٥ کەسی برینداری ڕووداوەکەدا 🎨 ٣ کەسیان ڕەوانەی مالەوە کراونەتەوە، لە کاتێکدا چارەسەری پزیشکی بۆ ٢ کەسیان هێشتا بەردەوامە.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi