
لە وان بەکارهێنانی تایەی زستانە لە ١٥ی نۆڤەمبەرەوە دەبێتە ناچاری
لە ١٥ی نۆڤەمبەرەوە تا ١٥ی نیسان بەکارهێنانی تایەی زستانە بۆ ئۆتۆمبێلە بازرگانییەکانی نێوان شارەکان دەبێتە ناچاری.
وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، بەکارهێنانی تایەی زستانەی لە ١٥ی نۆڤەمبەرەوە تا ١٥ی نیسان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بازرگانییانەی گواستنەوەی ڕێبواران و کەلوپەل لە نێوان شارەکاندا دەکەن، کردووەتە ناچاری. ئەم بڕیارە وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی بڕیاری تایەی زستانەی ناچاری لە سەراسەری تورکیادا، لە وانژ جێبەجێ دەکرێت.
ئەو شۆفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانەی پابەندی ئەم ڕێنماییە نەبن، لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە بڕی ٦,٠٠٠ لیرە سزای دارایی دەدرێن. سزاکە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بازرگانییانەدا دەسەپێندرێت کە لە پشکنینەکاندا دەردەکەوێت بۆ مەرجەکانی زستان ئامادە نین.
ئەگەرچی بەکارهێنانی تایەی زستانە بۆ ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان لە ڕووی یاساییەوە ناچاری نیست، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی بەفربارینی زۆر، بەستن و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وان کە مەترسییەکانی هاتووچۆ زیاتر دەکەن، پێشنیار دەکرێت بەکاربهێنرێت. بەتایبەت لە کاتەکانی بەیانی و شەواندا بەستنی شەقامەکان دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل؛ بەم هۆیەوە بەکارهێنانی تایەی زستانە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیش گرنگییەکی زۆری هەیە.
سەرچاوە: Şehrivan Gazetesi