PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ڕووبەری دەریاچەی وان لە ۳٥ ساڵی ڕابردوودا ۳۱ کیلۆمەتر دووجا کەمی کردووە
وێنە مانگە دەستکردەکان ئاشکرایان کرد کە دەریاچەی وان لە نێوان ساڵانی ۱۹۹۰ تا ۲۰۲٥دا نزیکەی ۳۱ کیلۆمەتر دووجا بچووک بووەتەوە.

ڕووبەری دەریاچەی وان لە ۳٥ ساڵی ڕابردوودا ۳۱ کیلۆمەتر دووجا کەمی کردووە

وێنە مانگە دەستکردەکان ئاشکرایان کرد کە دەریاچەی وان لە نێوان ساڵانی ۱۹۹۰ تا ۲۰۲٥دا نزیکەی ۳۱ کیلۆمەتر دووجا بچووک بووەتەوە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا کە لەلایەن کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە و وەرزشە ژێرئاوەییەکانی ئەنادۆڵ (ASAD) و بە پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو، وێنە مانگە دەستکردەکانی لاندسات (Landsat) بۆ ساڵانی ۱۹۹۰، ۲۰۱٥ و ۲۰۲٥ پێداچوونەوەیان بۆ کرا. پسپۆڕی زانستی نەخشەسازی پڕۆفیسۆر د. موراد یاکار، ڕێگەی ئیندێکسی جیاوازی ئاوی ئاساییکراوە (NDWI) و ڕێگەی بەهای سنووری بەکارهێنا بۆ دەستنیشانکردنی ڕووبەری ئاوەکان بەبەکارهێنانی شیكارییەكان لەسەر بنەمای هەستپێکردنی لەدوورەوە و سیستمەکانی زانیاریی جوگرافی (CBS).

بەپێی ئەنجامی شیکارییەکان، ڕووبەری دەریاچەی وان لە ساڵی ۱۹۹۰دا نزیکەی ۳،٥۷۷ کیلۆمەتر دووجا بووە، لە ساڵی ۲۰۱٥دا بووەتە ۳،٥۷۳ کیلۆمەتر دووجا، لە ساڵی ۲۰۲٥یشدا بۆ ۳،٥٤٦ کیلۆمەتر دووجا دابەزیوە. لە نێوان ساڵانی ۱۹۹۰ تا ۲۰۱٥دا نزیکەی ٤ کیلۆمەتر دووجا، و لە نێوان ساڵانی ۲۰۱٥ تا ۲۰۲٥دا ۲۷ کیلۆمەتر دووجا ئاو لەدەستچووە. نزیکەی ٪۸۷ی ئەم کەمهێنانە گشتییەی کە ۳۱ کیلۆمەتر دووجایە، لە ۱۰ ساڵی ڕابردوودا ڕووی داوە.

پسبۆڕان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە بکەرێت بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی بچووکبوونەوەی دەریاچەکە و پێویستە سەرچاوەکانی ئاو بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری بكرێن.

سەرچاوە: Şehrivan Gazetesi

هەواڵی پەیوەندیدار