
بەهۆی بارانبارین و بارگرانییەوە بارهەڵگرێک ڕێگەی وان-هەکاریی داخست
بارهەڵگرێک کە بەهۆی بارانبارین و بارگرانییەوە لە سەر ڕێگەی نێوان وان و هەکاری گیرسسابووەوە، بە دەستوەردانی تیمەکانی جەندرمە و ئیدارەی تایبەتی پارێزگا لابرابوو.
بارهەڵگرێکی بارکراو کە لە ئاڕاستەی وانەوە بەرەو هەکاری دەچوو، لە نزیک گوندی تاتلی بەهۆی بارانی بەهێز و بارگرانییەوە لەسەر ڕێگە گیرسایەوە. داخرانی ڕێگەکە لەلایەن بارهەڵگرەکەوە، کاریگەریی خراپی لەسەر هاتوچۆی ناوچەکە دروست کرد.
دوای ئاگادارکردنەوە لە ڕووداوەکە، تیمەکانی جەندرمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. جەندرمە پەیوەندی بە ئیدارەی تایبەتی پارێزگای هەکارییەوە کرد و هەماهەنگی کرد بۆ ڕەوانەکردنی ئامێرەکانی کارکردن بۆ ناوچەکە. تیمەکان بە سەرپەرشتی جەندرمە و بە هاوکاریی پەت، بارهەڵگرەکەیان لەو شوێنە کێشایەوە و ڕێگەکەیان کردەوە.
دوای تەواوبوونی کارەکانی ڕزگارکردن، هاتوچۆی ڕێگەکە ئاسایی بووەوە.
سەرچاوە: Şehrivan Gazetesi