
هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی سنووریی کاپیکۆی لە نێوان وان و ئێران دەستی پێکرد
نەجدەت تەقوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان ڕایگەیاند کە بارهەڵگرە تورکییەکانیش دەتوانن لە دەروازەی سنووریی کاپیکۆیەوە بچنە ناو خاکی ئێران.
نەجدەت تەقوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان (Van TSO) ڕایگەیاند کە هاتوچۆی دوولایەنەی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی سنووریی کاپیکۆی لە نێوان تورکیا و ئێران دەستی پێکردووە.
ئەو دەروازەیەی کە پێشتر تەنها بارهەڵگرە ئێرانییەکان لێیەوە دەهاتنە ژوورەوە، ئێستا بووەتە خاڵێکی سنووریی دوولایەنە کە بارهەڵگرە تورکییەکانیش دەتوانن لێیەوە بچنە ناو خاکی ئێران.
تەقوا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گۆڕانکارییە لەلایەن پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە پێیان ڕاگەیەندراوە و لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامدراون، هاتوچۆی یەکلایەنەی بارهەڵگرەکان بووەتە دوولایەنە.
باس لەوەش کرا کە ئەم پێشهاتە سوود بە شارەکە، ناوچەکە و وڵات دەگەیەنێت.
سەرچاوە: Rûdaw