سەرەکی

لە ئەنجامی بەیەکدادانی بارهەڵگرێک و مینیبۆسێک لە سەر ڕێگەی وان-ۆزالپ ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگەی سەرەکیی وان-ۆزالپ ٩ کەس کوژران و ٥ کەسیش بریندار بوون.
دوێنێ ئێوارە لە سەر ڕێگەی سەرەکیی وان-ۆزالپ بارهەڵگرێک و مینیبۆسێک بەیەکدا تێکەوتن. لە ئەنجامی ئەو بەیەکدادانەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی 'وانهابەر' لە بەرپرسانی ئێرانەوە وەریگرتووە، ناوی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بریتیین لە: ئەفسانە موختارزادە، نیدا نوری، زەینەب حوسێننژاد، خەدیجە بەداگی، لەیلان وەیلهانلو، عەلی حەیدەرنژاد، هادی حەسەنزادە، بەهزاد فەرهەنگمەهر و نور عەلی موراد موختارزادە. مامەڵە فەرمییەکان بۆ گواستنەوەی تەرمی کۆچکردووان بۆ ئێران بەردەوامە.
چارەسەرکردنی ٥ کەسە بریندارەکە لە نەخۆشخانەکان بەردەوامە و لێکۆڵینەوەش دەربارەی ڕووداوەکە هێشتا بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: Van Ekspres