
سەدان کەس داواکارییان بۆ دامەزراندنی ٤٠ کارمەندی هەمیشەیی لە شارەوانیی توشبای وان پێشکەش کرد
کرانەوەی راگەیەندراوەکە تەنیا بۆ دوو ڕۆژ و بڵاوکردنەوەی لە ڕێگەی کەناڵی سنووردارەوە ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە.
شارەوانیی توشبا لە پارێزگای وان، لە ڕێگەی ئاژانسی کاری تورکیا (İŞKUR) ڕاگەیەندراوێکی بۆ دامەزراندنی ٤٠ کارمەندی هەمیشەیی بڵاوکردەوە. لە چوارچێوەی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە بە گشتی ٤٠ کەس دەدامەزرێنرێن؛ ٥ ژن بۆ پارك و باخچەکان، ٣٠ پیاو بۆ پاککردنەوە و ٥ کەسی دیکەش بۆ بەشە تەکنیکی و ئەدەبییەکان.
داواکارییەکان تەنیا لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی تشرینی دووەم وەرگیران. بەهۆی ئەوەی پێویست بوو داواکارییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە باڵەخانەی ڕاژەی شارەوانیی توشبا پێشکەش بكرێن، ڕیزێکی درێژ لە هاوڵاتییان دروست بوو. هاوڵاتییان رەخنەیان لەوە گرت کە ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری تەنیا دوو ڕۆژ بووە و شارەوانی لە ماڵپەڕی فەرمی و هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیەوە ڕاگەیەندراوەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەمەش شەفافیەتی پرۆسەکەیان خستە ژێر پرسیارەوە.
شێوازی ڕاگەیاندنی پرۆسەکە و کاتی کورتی پێشکەشکردن، لەلایەن هەندێک لە داواکارانەوە وەک "پارتایەتی" و "دابینکردنی کار بۆ کەسانی دیاریکراو" وەستێنرا. لە دۆخێکدا کە کێشەی بێکاری لە وان بە گرنگی ماوەتەوە، بووەتە جێی مەڕاق کە شارەوانیی توشبا چۆن وەڵامی ئەم پرۆسەی دامەزراندنە دەداتەوە و هەڵبژاردنی کارمەندەکان چۆن بەڕێوە دەچێت.
سەرچاوە: Van Olay