
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڤانس ڕایگەیاند لە دانوستانەکانی ئێراندا پێشکەوتن بەدیهاتووە
جەی دی ڤانس ڕایگەیاند کە لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئێراندا پێشکەوتن بەدیهاتووە و هیوادارن ئەنجامی زیاتر بەدەست بهێنن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس، پێش ئەوەی لە ئۆهایۆوە بەرەو بنکەی هاوبەشی ئەندروز بەڕێ بکەوێت، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئێراندا پێشکەوتن بەدیهاتووە. ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ "چەندین بژاردەی بەهێزی" لەبەردەستدایە کە دەتوانێت لەبارەی ئێرانەوە بەکاریان بهێنێت.
ڤانس جەختی لەوە کردەوە کە چاوەڕوانی سەرەکی واشنتۆن ئەوەیە ئێران هەوڵ نەدات بەرنامە ئەتۆمییەکەی دووبارە بنیات بنێتەوە و ڕایگەیاند کە هیچ وادەیەکی کۆتاییان بۆ تاران دیاری نەکردووە تا بگەنە ڕێککەوتن. هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە چاوەڕوانییەکانی ئەمریکایان بە ڕوونی بە تاران گەیاندووە.
ڤانس وتی: "لە دانوستانەکاندا پێشکەوتنین بەدەستهێناوە. هەم من و هەم سەرۆک ترەمپ، هەستێکی باشمان بەرامبەر بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڕێگەی دانوستانەوە هەیە"، بەمەش ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانەکان بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا دەڕۆن.
سەرچاوە: Rûdaw