
پارتی وەتەن لە ئامەد داوای لە پەرلەمانی تورکیا کرد ڕێککەوتنامەی بەرگریی هاوبەشی مەکە پەسەند نەکات
فەردی تەنهان، سەرۆکی لقی ئامەدی پارتی وەتەن ئاماژەی بەوە دا کە ڕێککەوتنەکە دەکرێت تورکیا بەرەو ئاڵۆزییەکانی یەمەن ڕابکێشێت و داوای لە پەرلەمانی تورکیا کرد پەسەندی نەکات.
لقی ئامەدی پارتی وەتەن لە بەردەم مزگەوتی گەورە دژی ڕێککەوتنامەی بەرگریی هاوبەشی مەکە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندراوەکە دوای نوێژی هەینی بەڕێوەچوو و ئاڵای ئێران بەرزکرایەوە و دروشم دژی ئەمریکا و ئیسرائیل وتراوە.
فەردی تەنهان، سەرۆکی لقی پارتی وەتەن ئاماژەی بەوە دا کە ڕێککەوتنەکە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەیە و داوای کرد تورکیا نەچێتە ناو ئاڵۆزییەکانی یەمەنەوە. هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوان دژی بەکارهێنانی هێزە چەکدارەکانی تورکیان لەپێناو بەرژەوەندییە هەرێمییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا.
تەنهان جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە و ئەرکە سەربازییە ئەگەرییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن و داوای کرد بەبێ ئاگاداریی پەرلەمان و گەل هیچ بەڵێنێک بۆ بەشداری لە شەڕدا نهدرێت. ناوبراو ئاماژەی بە پێشهاتەکانی فەلەستین، ئێران، یەمەن و لوبنانیش کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە پشتیوانی لە خەباتی سەربەخۆیی گەلانی ناوچەکە بکرێت.
لە کۆتاییدا، پارتی وەتەن داوای کرد ڕێککەوتنامەی بەرگریی هاوبەشی مەکە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند نەکڕێت و سەرنجی خستە سەر ئەنجامە مەترسیدارە ئەگەرییەکانی ڕێککەوتنەکە لەسەر سیاستى دەرەوەی تورکیا و هاوسەنگییە سەربازییەکانی ناوچەکە.
سەرچاوە: Diyarbakır Söz