PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

شێری زێڕین و خەڵاتەکانی تر لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز ڕاگەیەندران
لە فێستیڤاڵەکەدا فیلمی "Kvinde Ukendt" خەڵاتی شێری زێڕینی بەدەستهێنا، و جۆن مالكۆڤیچ و ماتیلد ئارسێل خەڵاتەکانی کۆپا ڤۆلپییان بردەوە.

شێری زێڕین و خەڵاتەکانی تر لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز ڕاگەیەندران

لە فێستیڤاڵەکەدا فیلمی "Kvinde Ukendt" خەڵاتی شێری زێڕینی بەدەستهێنا، و جۆن مالكۆڤیچ و ماتیلد ئارسێل خەڵاتەکانی کۆپا ڤۆلپییان بردەوە.

کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان کە لە ٢ی ئەیلول لە دوورگەی لیدۆی ڤێنیز دەستی پێکردبوو، شەوی ڕابردوو بە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان کۆتایی هات.

خەڵاتی شێری زێڕین کە دەدرێتە باشترین فیلمی فێستیڤاڵەکە، بڕییەوە بۆ فیلمی "Kvinde Ukendt" (Women Unknown) لە دەرهێنانی دەرهێنەری دانیمارکیی بەڕەچەڵەک میسری مای ئەلتووخی. خەڵاتی شێری زیوین بۆ باشترین دەرهێنەر درا بە ئیلیا کرژانۆڤسکی، هاووڵاتی بەریتانی بەڕەچەڵەک ڕووسی بۆ فیلمی "Dau". فیلمی "NAZA" کە بەڵگەنامەی کۆمەڵکوژیی مەدەنییەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکات، خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەرانی وەرگرت. خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو (کۆپا ڤۆلپی) درا بە جۆن مالکۆڤیچ بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "Wild Horse Nine"، و باشترین ئەکتەری زنیش درا بە ئەکتەری دانیمارکی ماتیلد ئارسێل بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی "Kvinde Ukendt". خەڵاتی باشترین سیناریۆ درا بە سیناریۆنووسانی فیلمی "Un bon Petit Soldat" کە پێکهاتبوون لە ستێفان بریزێ، کۆرالی ئامیدیۆ و ئۆلیڤییە گۆرس.

پێش شەوی دابەشکردنی خەڵاتەکان، گرووپێک لە لایەنگرانی فەلەستین لە کەناراوەکانی دوورگەی لیدۆ بەراوژکەیان بە ئاڵاکانی فەلەستینەوە هەڵدا و داوایان لە ئیدارەی فێستیڤاڵەکە کرد کە بۆ ساڵی داهاتوو ئاڵای فەلەستینیش وەک وڵاتانی تر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا هەڵبکرێت. هەروەها ڕاگەیەندرا کە ٨٤ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز لە نێوان ١ بۆ ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٧ بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار