
سەرۆکی VOSİAD بۆزکورت: نابێت کێشەکانی وان دوا بخرێن
جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت کێشەکانی هاتووچۆ، ژێرخان و ئابووری لە وان بە چارەسەری گشتگیر مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
شەمسیەددین بۆزکورت، سەرۆکی کۆمەڵەی پیاوانی کار و بازرگانی ناوچەی پیشەسازی ڕێکخراوی وان (VOSİAD)، هەڵسەنگاندنی بۆ کۆمەڵێک کێشەی شارەکە کرد، لەوانە زۆربوونی قەرەباڵغیی هاتووچۆ و کێشەی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، تێکچوونی ڕێگاوبانەکان، کەمیی هۆکارەکانی گواستنەوە، بێکاری، هەڵئاوسانی بەرز و کێشە ئابوورییەکانی کاسبکاران و پیشەسازان.
بۆزکورت ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و ئۆتۆمبێل، قەرەباڵغیی ناوشار، کەمیی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، ڕێگاوبانی بێخزمەتگوزاری و سنوورداربوونی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی، ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیان سەخت کردووە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هۆکارە ئابوورییەکانی وەک هەڵئاوسانی بەرز، بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان، زەحمەتی دەستگەیشتن بە دارایی و بێکاری، کارئەنجامی نەرێنییان لەسەر گەشەسەندنی شارەکە هەبووە.
بۆزکورت ڕایگەیاند کە دەبێت کێشەکان لە شوێنی چارەسەری کاتی، بە پلان دانانی گشتگیر و درێژخایەن چارەسەر بکرێن. ناوبرابوو داوای کرد ڕێگای جێگرەوە، یەکتڕبڕی پرددار، پروژەی تراموای و پاکێجی پشتیوانی بخرێنە گەڕ بؤ جیهانی بازرگانی تا فابریکاکان بگەڕێنرێنەوە سەر بەرهەمهێنان. ناوبراو سەرنجی خستە سەر گرنگی کارکردنی هاوبەشی دەسەڵاتە خۆجێییەکان، دامەزراوە گشتییەکان و جیهانی بازرگانی.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi