جیهان

پەیمانگەی واشنتن: ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێزە سەربازییەکەی ڕێکدەخاتەوە
پەیمانگەی واشنتن بۆ توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک ڕایگەیاند، ئێران دوای بەرکەوتنی زیانی قورسی سەربازی، سەرجەم سەرچاوەکانی بۆ بەرنامەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەژێر کۆنترۆڵی سوپای پاسداران تەرخان دەکات و هێزەکانی ڕێکدەخاتەوە.
شارەزایانی پەیمانگەی واشنتن بۆ توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک، مایکل ئایزنشتاکت و فەرزین نەدیمی، شیکارییەکی گشتگیریان دەربارەی ستراتیژیی سەربازیی ئێران بڵاوکردەوە.