سەرەکی

واشنتن باجی گومرکیی زیادکراوی ٪٥٠ی بەسەر کەنەدادا سەپاند
ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦دا باجی گومرکیی زیادکراوی ٪٥٠ی بەسەر هەندێک بەرهەمی دیاریکراوی کەنەدیدا سەپاند.
ئیدارەی واشنتن لە ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦دا، باجێکی گومرکیی زیادکراوی بە ڕێژەی ٪٥٠ بەسەر هەندێک بەرهەمی دیاریکراوی سەر بە کەنەدادا سەپاند. ئەو بەرهەمانەی باجەکەیان بەسەردا سەپێنراوە برێتین لە چەند جۆرێکی پەنیڕ، خوری، بەلەمی بچووک، دەستەسڕی کاغەزی و بەرهەمەکانی و هەروەها بەرهەمەکانی پۆڵا.
لە بەرامبەردا باج لەسەر هەندێک بەرهەم لادراوە کە پێشتر بە هەمان ڕێژە باجیان لەسەر بوو. کاغەزی ئاودەست، چیمەنتۆ، ویسکی و دەفرە گەورەکانی کە قەبارەیان لە ٤ لیتر زیاترە، لەم لێخۆشبوونی باجە سوودمەند دەبن.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە ئیدارەی ئۆتاوا باجی گومرکیی بەسەر بەرهەمە ئەمریکییەکاندا سەپاند. ویلایەتە یەک