
WSJ: حوسییەکان پارچەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاستەوخۆ لە چین دەکڕن
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەوە دەکات کە حوسییەکانی یەمەن بۆ دروستکردنی چەک، سوود لەو پارچانە وەردەگرن کە لە چینەوە دەستیان دەکەوێت و ڕۆڵی ئێرانیش لەو نێوەندەدا باس دەکات.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، چەکدارانی حوسی لە یەمەن ئەو پارچانەی بۆ دروستکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بەکاریان دەهێنن، ڕاستەوخۆ لە چینەوە دابینی دەکەن.
شارەزایانی سوپای پاسدارانی ئێران و فەرماندەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، پشتیوانی تەکنیکی پێشکەش بە چەکدارانی حوسی دەکەن بۆ ئەوەی ئەو پارچانە بەیەکەوە ببەستنەوە و لە مەیدانی جەنگدا بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەکاریان بهێنن.
ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران سەرەڕای ئەوەی کەشتییە بارهەڵگرەکان دەکرێنە ئامانج، بەڵام لە ڕێگەی ژێردەریاییەکانەوە بەردەوامە لە ناردنی چەک بۆ حوسییەکان و نزیکەی دە ساڵە بە ڕێگەی دەریایی کەرەستەی سەربازییان بۆ دابین دەکات و لەم دواییانەشدا ئەو هاوکارییانەی زیاتر کردووە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ پێیوایە ئەم زیادبوونە پەیامێکە لەلایەن تارانەوە بۆ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، کە ئامادەیە لە ڕێگەی هێزە میلیشیاکانی ناوچەکەوە گرژییەکان زیاتر بکات.
سەرچاوە: Kurdistan24