
لە مەرەش کۆرپەیەکی لەدایکبووی ٢٠١٠ کوژرا و دایکەکە دەستبەسەر کرا
لە ناوچەی ئۆنیکیشوباتی مەرەش، کۆرپەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٠ لەدایکبووبوو، بەهۆی کچ بوونی و فشاری داپیرەی بە خنکاندن کوژرا؛ دایکی بە ناوی (ر.ش) دەستبەسەر کرا.
لە قەزای ئۆنیکیشوباتی سەر بە پارێزگای مەرەش، لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ تەرمی کۆرپەیەک لە زەوییەکی بەتاڵدا دۆزرایەوە، لە ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە کۆرپەکە بەهۆی داخستنی دەم و لووتی گیانی لەدەست داوە.
بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی مەرەش، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە دۆسیەکەیان بە وردی لێکۆڵینەوەی تێدا کردەوە و لیستی ناوی ٨ هەزار و ٣٦٩ کەسیان لە نەخۆشخانەکانی مەرەش وەرگرت و پشکنینیان بۆ کرد. لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا، دایکی کۆرپەکە (ر.ش)، هاوسەرەکەی (ئـ.ش) و داپیرەی کۆرپەکە (د.ش) دەستگیر کران. دایکەکە دانی بەوەدا نا کە بەهۆی کچ بوونی منداڵەکە و فشاری داپیرەی، دەستبەجێ دوای لەدایکبوون، منداڵەکەی بە پارچە قوماشێک پێچاوە و لە زەوییەکی بەتاڵدا بەجێی هێشتووە.
لە پرۆسەی دادگاییکردندا، (ر.ش) بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا و بۆ هاوسەرەکەشی (ئـ.ش) بڕیاری کۆنترۆڵی دادوەری دەرکرا. وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دۆسیەیە وەک تاوانێکی ئاشکرانەکراو دووبارە لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و تیمەکانی پۆلیس بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی کە ساڵانێک لەمەوبەر ئەنجام دراون.
سەرچاوە: Rûdaw