PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

وەزیری دەرەوەی یەمەن: حوسییەکان هەوڵ دەدەن وڵات بگوێزنەوە بۆ بنکەیەک بۆ هەڕەشەی جیهانی
ئەفڕاح ئەلزوبەی وەزیری دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاند کە "ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی یەمەن" لە دژی حوسییەکان ئامانجی گەڕاندنەوەی سەروەریی وڵاتەکە و ڕێگریبوونە لە هەڕەشە هەرێمییەکان.

ئەفڕاح ئەلزوبەی وەزیری دەرەوەی یەمەن لە لێدوانێکدا لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی چەکدارانی حوسیی لایەنگری ئێران ئامانجی گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵکردنی بڕیارە سەروەرییەکانی وڵاتەکەیە.

زوبەی ئاماژەی بەوە دا لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦دا ڕەشاد ئەلعەلیمی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن "ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی یەمەن"ی دەستپێکردووە و گوتی، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ڕزگارکردنی وڵات و گەلەکەیەتی لە کۆنترۆڵی چەکدارانی حوسی، هەروەها بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەریی یەمەنە.

وەزیرەکە گوتیشی حوسییەکان هەڕەشە لە هاتوچۆی دەریاوانی لە دەریای سور و گەرووی باب ئەلمەندەب دەکەن و هەوڵ دەدەن یەمەن بگوێزنەوە بۆ سەکۆیەک بۆ هەڕەشەکردن لە ناوچەکە و جیهان، هەروەها هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە قۆچی ئافریقا و ناوچەکانی دیکە دەکەن و هەوڵ دەدەن وڵاتەکە بکەنە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر عەرەبستانی سعودیە.

زوبەی جەختی لەوە کردەوە کە درێژەکێشانی پرۆسەکانی ئاشتی بەهۆی بڕوای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بووە کە کێشەکە بە ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر دەبێت، بەڵام حوسییەکان گەڕەکانی دانوستانیان بۆ خۆپڕچەککردن و زیادکردنی تواناکانیان بەکارهێناوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار