کلتوور و ئەدەب

"پارتی یەنی" بڕیاری خۆی دەربارەی گۆڕینی ناوەکەی ڕاگەیاند
سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی داواکاری گشتیی دادگای باڵای پێداچوونەوە، "پارتی یەنی" بڕیاری دا ناوەکەی نەگۆڕێت و چاوەڕێی بڕیاری دادگای دەستووری دەکات.
لەسەر ناڕەزایەتیی "پارتی یەنلیک"، داواکاری گشتیی کۆماریی دادگای باڵای پێداچوونەوەی تورکیا ئاگادارنامەیەکی سەبارەت بە پرۆسەی گۆڕینی ناو ئاڕاستەی "پارتی یەنی" کرد. بەرلە تەواوبوونی مۆڵەتەکە لە ١٨ی ئەیلوولدا، سەرکردایەتیی پارتەکە ڕایگەیاند کە لەم قۆناغەدا بڕیاریان داوە ناوەکەیان نەگۆڕن.
بەرپرسانی پارتەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە هیچ لێکچوونێکی ناو لە نێوانیاندا نییە، کورتکراوەی فەرمیی دوو پارتەکە بە تەواوی جیاوازن و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگای دەستووری دەکەن. پێشبینی دەکرێت لە دوای ١٨ی ئەیلوولەوە، داواکاری گشتی بەپێ