کلتوور و ئەدەب

مەسعود کۆسەداغی سەرۆکی شارەوانیی کادیکۆی پەیوەندی بە پارتی نوێ (YENİ) کرد
کادیکۆی بوو بە یەکەم شارەوانیی پارتی نوێ لە ئەستەنبوڵ.
مەسعود کۆسەداغی سەرۆکی شارەوانیی کادیکۆی، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، پەیوەندیکردنی خۆی بە پارتی نوێ (YENİ) ڕاگەیاند.
کۆسەداغی ئاماژەی بەوە کرد کە لە پارتی گەلی کۆماری (CHP) کە ٢٣ ساڵ ئەندامی بووە، بە داوای دەرکردن ڕەوانەی لیژنەی ڕێکاری کراوە و ئەو دیدارانەی مانگی ڕابردوو لەگەڵ هاووڵاتییان ئەنجامیداوە، کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکەی هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە سەرۆکایەتیی گشتیی ئۆزگور ئۆزەر پەیوەندی بە پارتی نوێوە کردووە و ٣٠ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لە کۆی ٣٦ ئەندام، پشتیوانی لەم بڕیارە دەکەن.
سەرچاوە: Rûdaw