PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

پێوەری نێودەوڵەتی کات دەگۆڕێت: چیتر چرکەی زیادە زیاد ناکرێت
سیستەمی چرکەی زیادە کە لە ساڵی ١٩٧٢ەوە پەیڕەو دەکرێت، بە دەنگدانێکی نێودەوڵەتی هەڵدەوەشێتەوە و لە مانگی ئایاری ٢٠٢٧دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێوەری نێودەوڵەتی کات دەگۆڕێت: چیتر چرکەی زیادە زیاد ناکرێت

سیستەمی چرکەی زیادە کە لە ساڵی ١٩٧٢ەوە پەیڕەو دەکرێت، بە دەنگدانێکی نێودەوڵەتی هەڵدەوەشێتەوە و لە مانگی ئایاری ٢٠٢٧دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو سیستەمەی بە ناوی "چرکەی زیادە" کە لە ساڵی ١٩٧٢ەوە بۆ هاوتەریبکردنی خێرایی سووڕانەوەی زەوی لەگەڵ کاتژمێرە ئەتۆمییەکان بەکاردەهات، تا ئێستا ٢٧ جار چرکەی بۆ زیاد کراوە. ئەم زیادکردنانە بۆ هاوسەنگکردنی جیاوازی نێوان کاتی گەردوونی کە لەلایەن چاودێرخانەکانەوە دەپێورێت و کاتی گەردوونی هەماهەنگ (UTC) ئەنجام دەدرا.

٦٩ وڵاتی ئەندام لە نووسینگەی نێودەوڵەتی کێش و پێوانەکان (BIPM) خۆیان بۆ دەنگدان لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی چرکەی زیادە ئامادە دەکەن. ئەگەر بڕیارەکە پەسەند بکرێت، ڕێکخستنە نوێیەکە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٧دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم سیستەمە بەهۆی ئەو چرکەیەی لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦ زیاد کران، بووە هۆی پچڕانی خزمەتگوزارییەکان لە سۆشیاڵ میدیا، سیستەمی ڕیزەرڤکردنی فڕۆکە و خزمەتگوزارییە هەورییەکان، بۆیە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم سیستەمەیان کردبوو.

ئەندامانی BIPM لە کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بڕیارێکیان دەرکردبوو کە پێشبینی دەکات چرکەی زیادە تا ساڵی ٢٠٣٥ بە قۆناغ هەڵبوەشێنرێتەوە. هەڵوەشاندنەوەی چرکەی زیادە، پەیوەندی مێژوویی پێوانی کاتی فەرمی لەگەڵ جووڵەکانی زەوی لاواز دەکات، بەڵام هاوکات هاوکاتکردنی کات لە ژێرخانە گرنگەکاندا وەک تێلێکۆمۆنیکاسیۆن، تۆڕەکانی کارەبا و کۆمپیوتەرەکان جێگیرتر دەکات.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار