PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

زێلێنسکی ڕایگەیاند هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پردی کریمیا ئەنجام داوە
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و ئەرکانی گشتی سوپا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی حەوت قۆناغییان بۆ سەر پردی کریمیا ئەنجام داوە.

زێلێنسکی ڕایگەیاند هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پردی کریمیا ئەنجام داوە

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و ئەرکانی گشتی سوپا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی حەوت قۆناغییان بۆ سەر پردی کریمیا ئەنجام داوە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر پردی کریمیا ئەنجام داوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکە بە هەماهەنگی لە نێوان دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا (SBU) و ئەرکانی گشتی سوپا ئەنجام دراوە و بە "ئۆپەراسیۆنێکی بێ وێنە" ناوی بردووە.

زێلێنسکی وتی، هێرشەکە لە حەوت قۆناغ پێکهاتووە و لەو پرۆسەیەدا سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی، ڕادارەکان، کەرەستەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی و چەند ئامانجێکی دیکە بە قۆناغ لەناوبراون. ڕاگەیەندراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا جۆرە جیاوازەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی "نێپتون" و "FP-5 (فلامینگۆ)" بەکارهاتوون.

سەرۆک ئاماژەی بەوە کرد کە ڕووسیا ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی ئۆکرانیا، بەتایبەت ئەو پردانەی لە ناوچەکانی زاپۆریژیا، دنیپرۆپێترۆڤسک، کیێڤ و ئۆدێسادان. جەختیشی لەوە کردەوە کە توانای بەرگری ئۆکرانیا بەرزە و ژێرخانەکە چاک دەکرێتەوە.

سێرگی ئاکسیۆنۆڤ، سەرۆکی بەناو ئیدارەی کریمیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە دوای هێرشەکە بۆ سەر پردەکە، هاتووچۆ ڕاگیراوە. پێشتریش ڕاگەیەندرا بوو کە پردەکە ڕۆژێک پێشتر بەهۆی هێرشێکەوە زیانی بەرکەوتووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار