
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بۆ ماوەی ۱ ڕۆژ بەڕووی گەشتیاراندا داخرێت
بەهۆی کارەکانی چاککردنەوەی ڕێگاوە لە تورکیا، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت هاتوچۆی گەشتیارانی لە نێوان ٤ تا ٥ی تشرینی دووەمدا بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت.
بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، ڕۆژی سێشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۶ لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا ڕایگەیاند، بەهۆی کارەکانی چاککردنەوە و نوێکردنەوەی ڕێگاوبان لە لایەنی تورکیا، دەروازە سنوورییەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەسەر داوای بەرپرسانی دەروازەی سنووریی دەرەجیک لە تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی تشرینی دووەم هەموو جۆرە هاتوچۆ و گەشتێکی گەشتیاران بە شێوەیەکی کاتی ڕاگێردرا. ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕیارەکە تەنیا گەشتیاران دەگرێتەوە و چالاکییە کارگێڕییەکانی دیکەی دەروازە سنوورییەکە بەبێ پچڕان بەردەوام دەبن.
بەپێی پلانەکە، هاتوچۆی گەشتیاران لە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی تشرینی دووەمەوە ئاسایی دەبێتەوە. داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران کراوە کە بەرنامەی گەشتەکانیان بەپێی ئەم ڕێکخستنە نوێیە دابڕێژنەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24