PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سەرۆک وەزیرانی عێراق زەیدی لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی پێشهاتە ناوچەییەکانی کرد
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، باسی لە ئاسایشی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا و تێیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخی ئاسایش و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی خستە بەرباس.

لەو گفتوگۆیەدا جەخت لەسەر گرنگی ڕاوێژ و هەماهەنگی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە بەرامبەر ئاڵنگارییە ناوچەییەکانی ئێستا کرایەوە. هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە پێویستە قەیرانەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن، گرژییەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی پێکدادانەکان بکرێت.

سەرۆک وەزیران زەیدی بە ئاماژەدان بە پێویستی ڕێزگرتنی متەقابیل لە سەروەری دەوڵەتان، دووپاتی کردەوە کە ڕێگە نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، هەردوو سەرکردە لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی دووقۆڵی لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانەوە هەیە، ڕێککەوتن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار